٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٢٨
بەرزبونەوەی ژماری بێ ماڵوحاڵەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا

راپۆرتی نوێی فێدڕاڵی لە ئەمرلیکا نیشان ئەدات ژماری کەسانی بێماڵوحاڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەرزبووەتەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی لێکدانەوەی ساڵانەی وەزاڕەتی خانووبەرە و گەشەی شاریی ئەمریکا رێژەی کەسانی بێماڵوحاڵ لە ساڵی 2018 تا 2019 لەم وڵاتە بۆ سەتی 2.7 بەرزبووەتەوە .

 ئەم ڕەقەمە باس لە بەرزبوونەوەی سەتی 16 ی ژماری بێماڵوحاڵەکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەکات .

 بەپێی ئەم راپۆرتە بەرزبونەوەی زۆری نرخی خانووبەرە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی  بێ ماڵوحاڵیی  .

 بێن کارسۆن وەزیری خانووبەرە و گەشەی شاریی ئەمریکا گوتی ، سیاسەتی نادروست وادەکات خەڵک لەسەر شەقامەکان و ژێر پردەکان و شوێنە گشتیەکانی دیکە بخەون .

حکومەتی ئەمریکا هێشتا بەڵێنی خۆی لە بارەی بێماڵوحاڵەکانی کالیفۆرنیا بە جێ نەهێناوە .

..........
340